Dr. Chiman Hardi's seminar in Uppsala, Sweden, 25.11.2011.
Sexual violence against Iraqi Kurdish women.
د. چۆمان هەردی
توندوتیژیی جنسی بەرامبەر بە ژنانی کورد لە کوردستانی باشووردا
توندوتیژیی جنسی بەرامبەر بە ژنان یەکێکە لە ئاڵۆزترین بابەتەکانی ناو کایەی لێکوڵینەوەی فێمینیستیانەی کوردی. ئەم سیمینارە ھەوڵدانێکە بۆ تاوتوێکردنی ئەم دیاردەیە بەرامبەر بە ژنانی کوردی باشوور بە شێوەیەکی گشتی و بەتایبەتیش بەرامبەر بە ژنانی کورد لە پرۆسەی ئەنفال و دوای ئەنفالدا. بەکارهێنانی توندوتیژیی جنسی وەکو میتۆدێک لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە بۆ کوشتنی کۆمەڵایەتی ژنانی کورد شانبەشانی توندوتیژیی جنسی لەناو کۆمەڵگای کوردیدا بەرامبەر بە ژنی کورد تاوتوێدەکرێت، هەروەها پەیوەندی نێوان توندوتیژیی جنسی و بێدەنگی و مەرگی کۆمەڵایەتی لەم سیمینارەدا ڕاڤەدەکرێن و پاشان لەگەڵ بەشداربوواندا گفتوگۆیان لەسەردەکرێت
سوپاس بۆ ڕێکخراوەی ژنانی کورد لە ئۆپسالا